بڕیارێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکان دەرچوو

(0) / / کردستان / زایەڵە بێ سەرەتا ئۆتۆمبیل


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، ماوەی 15 رۆژ مۆڵەت بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت و لە دوای ئەو وادەیە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە ئۆتۆمبێلەکانیان بێسەرەتان یان مەنفێستی ئۆتۆمبێلەکانیان بە ناویانەوە نەبێت 15 رۆژ مۆڵەتیان دەدەین، لە دوای ئەو وادەیە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

پێشتر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێمەوە، چەندین جار هۆشداری بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دراوە و چەندین هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیش ئەنجامدراون، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە.

کامەران کەریم