وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى له‌سه‌ر تێكدان‌و شێواندنى زمانى كوردى هه‌ڕه‌شه‌ى سزادان له‌كه‌ناڵه‌كان ده‌كات
(0) /
زایەڵە - وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى له‌سه‌ر تێكدان‌و شێواندنى زمانى كوردى لهڕیكلامه بازرگانیه‌كاندا هاتهدهنگو هۆشداریی بهكهناڵهكانى ڕاگه‌یاندن ده‌دات، ده‌شڵێت:"ئەگەر ڕیکلامێکی لەوجۆرە پەخشبکەن سزادەدرێن".
نیگەرانییەکانى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى دواى ئه‌وه‌دێت، کە ڕیکلامی قوتوی شیرێک لەلایەن یەکێک لەکۆمپانیایەکی دیار بەرهەمهێنراوە، لەڕوی زمانەوانەوانییەوە هەندێک وشەی وەک (گاوان)ى لەشوێنی (شوان) بەکارهێناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن‌و چاپ‌و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی، نوسراوێکی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە ڕیکلام لەژێر ڕۆشنای یاسا‌و ڕێنماییەکانی حکومەت بکرێن، کولتور‌و دابونەریتو ڕەسەنایەتی زمانی کوردیش بپارێزێت.
وەزارەتی ڕۆشنبیری داوای لەسەرجەم ئەو کەناڵانە کردوە پەخشی ڕیکلامەکە ڕابگرن، ئەگەریش پابەندنەبن بهڕاگرتنى، ئه‌وا سزایان دەدات.
هۆشداریهكهى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى له‌كاتێكدایه، یاسای ژمارە چوار لەساڵی 2019 لەپەرلەمانی کوردستان دەرچوە كه تایبەتە بەڕێکخستنی كارى ڕیکلامی بازرگانیی.
تێبينيێك بنێرە: