زانیاری نوێ لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
(0) /
زایەڵە - د.نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: نزیکەی ١٠ ساڵی کێشەی دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام خۆشبەختانە ئەمساڵ توانرا تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی بە کێشەی مووچە و ئاستەنگەکانی بهێنرێت، پێدەچێت لەچەند مانگی داهاتووشدا بگەینە چارەسەری ریشەیی.
وتیشی: جاری یەکەمە ٣ ساڵ لەسەر یەک بودجە پەسندبکرێت، کە پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجە نزیکەی ٢١ ترلیۆن دینارە، کە ٥ ترلیۆنی بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە، هاوکات هیچ بڕە پارەیەک بۆ پترۆدۆلار تەرخان نەکراوە.
تێبينيێك بنێرە: