وردەکاریی سەردانی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ هەولێر و سلێمانی
(0) /
زایەڵە - نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، سبەینێ، عەلی باقری،سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات و ڕۆژی ھەینیش دەگاتە ھەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، کە باقری لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی و سەرۆک وەزیراندا کۆدەبێتەوە، ھاوکات لە سلێمانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەش، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران وتی: “ئامانجی سەردانەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستانە و ھاوکات بەدواداچوون دەکرێت بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەمیانی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران ئەنجامدراون لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، فەرھەنگی و ئەمنییەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: