462 تەرمی کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دەرھێنراون

(0) / / جهان / زایەڵە کوردستان


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دەسەڵاتدارانی تونس ڕایانگەیاند کە لەسەری ساڵەوە تا ئێستا 462 تەرمی کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دەرھێنراونەتەوە.
پاسەوانی نیشتمانیی تونس لە ھەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە سەری ساڵەوە تا ئێستا لە کەناراوەکانی تونس دۆزراونەتەوە و دەرھێنراون، گەیشتووەتە 462 تەرم، لەنێویاندا حەوت ھاووڵاتی تونسی ھەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لەسەری ساڵەوە تا ئێستا، 30 ھەزار و 281 کۆچبەری نایاسایی لە خنکان لە کەناراوەکانی تونس ڕزگارکراون.
ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە سەری ساڵەوە، ھەزار و 41 پڕۆسەی کۆچی نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس، پووچەڵکراونەتەوە.

کامەران کەریم