نوێترین ریزبەندی زانکۆکانی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ


Jun 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە نوێترین ڕیزبەندى کاریگەری تایمز (Times Higher Education) بۆ ساڵی (٢٠٢٤) هەنگاوى زانستى گرنگیان بەرەو پێشەوە ناوە.

ڕیزبەندی کاریگەری یەکێکە لە ڕیزبەندییەکانى دامەزراوەی تایمز (Times Higher Education) بۆ زانکۆکان کە لەسەر بنەمای کارکردنیان بۆ بەدیهێنانی حەڤدە ئامانجەکەی پێشخستنی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتوەکان (SDGs) هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات.

لە ڕیزبەندى ئەمساڵدا (٢٠٢٤) لەسەر بنەماو داتای ئەو کاروچالاکییانە بوە کە زانکۆکان ئەنجامیان داون بۆ بە دیهێنانی ئەو حەڤدە ئامانجەی سەرەوە.

ڕیزبەندى کاریگەری، هەڵسەنگاندن دەکات بۆ توێژینەوە و بایەخپێدان و سەرپەرشتیکردن، پەیوەندی و مامەڵەکردنی زانکۆ لەگەڵ دەرەوەی خۆی و وانەوتنەوە، کە پەیوەندیدارن بۆ بەدیهێنانی ئامنجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.



کامەران کەریم