دیلان غەفور: دەستەی دەست پاکی کەرکوک 13 ئۆتۆمبێلی بانایاسایی وەرگرتووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە دیلان غەفوور کوردستان کەرکوک


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانیی و چاودێریی و بەدواداچوونەکانمان، بۆمان دەرکەوت پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک 9 ئۆتۆمبێلی داوە بە دەستەی دەسپاکیی کەرکوک و لە ئێستادا لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی دەستەکەیە، ئەو کارەی پارێزگاری بەوەکالەت لە پێناو چاوپۆشیی لە دۆسیەی گەندەڵییەکانی پارێزگای کەرکوکە،ئەوەش پێچەوانەی یاسایەو سەرپێچییە، بۆ ئەومەبەستە قسەمان لەگەڵ بەڕێز حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراق کردو لەسەر نووسراوێکی ئێمە بڕیارە لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق وتیشی: لە نزیکەوە چاودێریی ئەم دۆسیەیە دەکەین و کاری بەردەوامی لەسەر دەکەین.

کامەران کەریم