دوو تۆمەتبار دەستگیركران
(0) /
زایەڵە - لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەلایەن دادگاكانەوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دوو فەرمانی دەستگیركردن لە لایەن هەریەك لە دادگای كەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی یەك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ، لە دوو چالاكی جیادا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ،
(ف، ق، م ) لەدایكبووی 1976 بەپێی ماددەی 7 لەیاسای توندوتیژی خێزانی
(م، م ) بەپێی ماددەی 456 لە یاسی سزدانی عیراقی ، ڕاگیروان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: