پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەوردەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەوردەبێت و پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆك : 41
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 46
تێبينيێك بنێرە: