بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەتۆمی: ئیران بە خێراییەکی زۆر بەرەو پیتاندنی لە سەدا ۲۰ هەنگاو دەنێت

(0) / / جهان / ئەتۆمی زایەڵە پیتاندن ڕافائیل گروسی


Jan 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئیران بە خێراییەکی زۆر بەرەو پیتاندنی لە سەدا ۲۰ هەنگاو دەنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، " ڕافائیل گروسی" بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی پێشبینی ئەوەی کرد کە مانگانە نزیکەی ۱۰ کیلۆگرام یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا ۲۰ لە دامەزراوەکانی فۆردۆ بەرهەم دەهێندرێت.
گروسی لە میانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی "ڕۆیتەرز نێکست"_ی سەر بە ئاژانسی ڕۆیتەرز، وتی: ". سەرەتا کاتێک سەبارەت بە بەرنامەی ئێران لەمەڕ پیتاندنی لە سەدا ۲۰ زانیاریم پێگەیشت، ئاژانس نەیدەزانی کە ئەوە بەڕاستی ویست و نیەتی بەپەلەی ئێرانە یان تەنیا پلانێکە بەڵام دواتر ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا پێشکەوت."
هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی کە ئێستا لە دۆخێکی نوێدان، ڕوونی کردەوە: " ئەم پرۆسەیە دەستی پێکرد و ئێمە دەبووایە بمانبینایە کە ئەوان ( ئێران) ڕۆژانە بە چ ڕێژەیەک( یۆرانیۆمی له سەدا ۲۰) بەرهەم دەهێنن. بەڕای من ئێران لە توانای دایە مانگانە چەندین کیلۆ یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا ۲۰ بەرهەم بهێنێت."
کۆتایی/.