وادەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێم بۆ کوردستان ئاشکرا کرا
(0) /
زایەڵە - ئارام شێخ جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای هەڵەبجە:لە پێنج یان شەش رۆژی داهاتوودا ئەو حاجییانەی لە رێگەی وشکانییەوە چوونەتە سعودیە دەگەڕێنەوە، لیژنەی باڵای فەتوا داوای لە حاجییان کردووە لە شوێنی خۆیان قوربانی بکەن.
وتیشی: تاوەکو ئێستا پرۆسەکە زۆر سەرکەوتوو بووە. ئەمڕۆ حاجییان ئەرکی رۆژی یەکەمی حەجکردنیان جێبەجێکرد و گەڕانەوە شوێنی خۆیان.' دوێنێ بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتین و تاوەکو نوێژی شێوان لەوێ بووین و دواتر دەرچووین بۆ موزدەلیفە و تاوەکو درەنگانی شەو لەوێ ماینەوە، دواتر هاتینەوە مینا، چووین بۆ بەردبارانکردن و پاشان تەوافمان کرد.
باسی لەوەشکرد: کێوی عەرەفە دەکەوێتە 20 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی مەککە و بە کێوی 'رەحمە' یاخود میهرەبانی ناسراوە و بە کرۆکی بەجێگەیاندنی فەریزی حەج دادەندرێت. لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان داوای لە حاجییان کردووە قوربانییەکە لە هەرێمی کوردستان بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: