وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم وادەی گەڕانەوەی حاجییان بۆ هەرێم ئاشکرادەکات
(0) /
زایەڵە - نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە زایەڵەی راگەیاند، 20 ی ئەم مانگە ئەو حاجییانەی لە رێگای وشکانییەوە دێنەوە هەرێم بەڕێدەکەون و لە ماوەی دوو رۆژدا دەگەنەوە هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە 25 ی مانگیشی حاجییان لە رێگەی فڕۆکەوە دێنەوە هەرێمی کوردستان.
بەپێی وتەی نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، ئەمساڵ چوار هەزار و 886 کەس سەفەری حەجیان کردووە.
وتیشی، ئەو حەوت حاجییە کوردەی کۆچی دواییان کرد، سەرجەمیان لە رێگەی ڤیزای یەکساڵییەوە سەفەری حەجیان کردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: