سەرجەم هۆتێلەكانی هەرێمی كوردستان پڕبوون لە گەشتیار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جەژنی قوربان گەشتیار هۆتێل


Jun 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندوە: ئەوەی جێی خۆشحاڵییە ئەوەیە كە ماوەی سێ رۆژە سەرجەم هۆتێلەكانی هەرێمی كوردستان پڕبون لەگەشتیار لەزاخۆوە تا خانەقین، دەبینین گەشتیاران پەرۆشییەكی زۆر گەورەیان هەیە كە دێنە كوردستان، ئەوەش بەهەوڵی هەموو لایەكە.

دەشڵێت، هەموو ساڵێك ڕێژەی گەشتیار لەسەرووی پێشبینییەكانیانەوە بووە، ساڵ بەساڵ ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان لەزیادبوندایە.

پێش جەژنی قوربان بەرپرسانى پارێزگاکانى هەرێم ڕایانگەیاندبوو هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت بەڕێوەبەرایەتى گەشتوو گوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن بۆ ڕۆژانی جەژن ٣٠٠ هەزار گەشتیار ڕوو لەو پارێزگایە بکات.

کامەران کەریم