بانکى رافیدەین مژدە دەدات بە سەرجەم موچەخۆران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ڕافیدەین مووچەخۆر


Jun 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکى رافیدەین، پێشینەیەکى نوێى راگەیاند، تایبەت بەو موچەخۆرانەی كە خوازیارن لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون یەکەى نیشتەجێبوون بکڕن.

بانکى رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا پێشینەیەکى نوێى راگەیاند و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، بڕى پێشینەکە تایبەتە بەو کەسانەى یەکەى نیشتەجێبوون لەناو پڕۆژەکاندا دەکڕن، بڕەکەى لەنێوان 100 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دیناردایە.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکردووە، وادەى دانەوەى قەرزى پێشینەکە 10 ساڵ و 15 ساڵ و 20 ساڵە، هەروەها رێژەى سوودى پێشینەکە بۆ هەر ساڵێک 6%ـە.

کامەران کەریم