موحەمەدی پشکی ئۆڵۆمپیکی بەدەست نەهێنا
(0) /
زایەڵە ـــ یاریزانی نیشتمانی ئێران لە بەشی وەرزشی تیرهاوێشتندا پشکی ئۆڵۆمپیکی بەدەست نەهێنا.
فائز موحەمەدی لە یەک چوارمی دواینی پێشبڕکێیەکانی تیرهاوێشتن بە کەوان بۆ بەدەست هێنانی پشکی ئۆڵۆمپیک، بەرانبەر بە نوێنەری کۆبا، بە ئاکامی 7 بەر 3 یارییەکەی دۆڕا و سەرنەکەفت بۆ بەشی نیوەدوایین.
کەوابوو فائز موحەمەدی لە نێو 5 کەوانداری سەرووی کێبەرکێیەکاندا جێگیر نەبوو و لەسەر پلەی شەشم جێگر بوو و لە بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس بەجێ ما
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: