تیمێکی تایبەتی دەستەی شاخەوانی ئەژدیها گەیشتە شاخی ( دەماوەند) لە وڵاتی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی دەماوەند


Jun 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دەستەی تایبەتی گرووپی شاخەوانی ئەژدیها گەشتێکیان سازدا بۆ سەر لووتکەی شاخی دەماوەند لە ئێران.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ئەژدیها: سەرەتا بە ئۆتۆمبێل گەیشتینە گوسفەند سەرا و دواتر بۆ بارەگای سێ, رۆژی دواتر کاتژمێر چواری بەیانی بەڕێکەوتین بۆ لوتکە.

سەرەتای گەشتەکەمان بە بەفر دەستپێکرد و دوای چەند کاتژمێرێک کەشەکە گۆڕا بە تۆفان و تەمێکی ئێجگار زۆر, لەبەر سەختی کەشەکە بڕیاردرا لەگەڵ تیمێکی روسی و ئێرانی گەشتەکە هاوبەش بکەین و بگەین بە لووتکە. 

دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی:  لەکاتی گەڕانەوە هەورە بروسکە لە تیمەکەیدا و چەند کەسێکمان باری تەندروستی تێکدەچوو و دوای وەرگرتنی چارەسەری سرووشتی هۆشیان هاتەوە و گەڕاینەوە بارەگای سێ و لەلایەن پزیشکانی فیدراسیۆنەوە چارەسەریان بۆ کرا. 

سوپاس بۆ خوا تیمەکە سەلامەتن و گەشتێکی سەرکەوتوویانەمان ئەنجامدا و گەڕاینەوە شاری سلێمانی. 

ئێمە لە تۆڕی شاخەوانیی کوردستان سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئەم تیمە تایبەتە هەیە و سەرکەوتنێکی دیکەیان بۆ خۆیان و دەستەکەیان تۆمارکرد و ئەزموونێكی نوێ فێربوون لە بواری شاخەوانی.