کەشناسی عێراق: کۆتای ئەم هەفتەیە کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە کەم دەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - عامر جەباری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی گەرما تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.
کەشناسیی عێراق: لە کۆتایی هەفتەدا کاریگەری شەپۆلی گەرما کەم دەبێتەوە
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی شەپۆلەکەوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانى باشووری عێراق بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە، کاریگەری شەپۆلەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کەم دەبێتەوە.
کەشناسی عێراق هۆشداری ئەوە دەدات کە پێویستە هاووڵاتییان لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا خۆیان لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بپارێزن، لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
هاوکات، کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم کەمێک دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و پێشبینی دەکرێت بگاتە سەروو ٤٧ پلە و حاجی ئۆمەرانیش بە ٣٢ پلە فێنکترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: