پارتی سۆسیال دیموکرات: دەرکراوەکان سزاى زیاتریان بەسەردا جێبەجێدەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە پارتی سۆسیال دیموکرات


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارتی سۆسیال دیموکراتى کوردستان، رایگەیاند، ئەو کەسانەى لە حیزب دەرکراون، بەگوێرەى یاساى حیزب، سزاى زیاتریان بەسەردا جێبەجێدەکرێت و وەزارەتی کاروباری شەهیدانیش هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوانەوە نەماوە.

فەرهاد تۆفیق حەسەن، کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و گوتەبێژى پارتی سۆسیال دیموکراتى کوردستان، لەراگەیەندراوێکدا، لەبارەى دۆخى ناوخۆى حیزبەکەیان و بەگوتەى خۆى ئەوچەواشەکارییانەى کە دەرکراوەکان بڵاویانکردووەتەوە، دەڵێت: ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان بۆئەوچەواشەکارییانە نەبووە، بەڵام چەواشەکاریى بەردەوامیان و ئەو روونکردنەوەیەى رۆژى دووشەممە، 17ى ئەم مانگە بڵاویانکردووەتەوە، بەپێویستى دەزانین بۆ رایگشتى بخەینەڕوو.

راشیگەیاندووە، هەرچەندە ئێمە باوەڕمان بەتێگەیشتوویی جەماوەر و نوخبەی کوردستان هەیەو لەسەر ئەو بنەمایەشە، کە گوتوومانە کاروانی خەباتی ئێمە دەڕوات و ئەوانیش بۆخۆیان بڵێن، بەڵام بەداخەوە وادیارە هەتاوەکو ئێستاش لە پەلاماردانی حزب ناکەون و هێشتا بەمانگەشەو هەڵدەشاخێن و بەردەوامن لەچەواشەکار و قسەی نابەجێ و ناتوانن دەستبەرداری درۆو دراو و دزی بهێنن و شۆکی دۆڕان سەرلێشێوانیان بەرینەداون.

کامەران کەریم