توركیا نزیكەی 1000 هێرشی لەناو خاكی هەرێم ئەنجامداوە
(0) /
زایەڵە - رۆژنامەی (العربي الجدید) ڕایگەیاند:لەسەرەتای ئەمساڵەوە, پرۆسە سەربازییەكانی توركیا لەڕێی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپباران و هێرشی زەمنیەوە لەناو خاكی عێراق(هەرێمی كوردستان) بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە.
ژمارەی هێرشە سەربازییەكانی توركیا گەیشتووەتە نزیكەی (1000) هێرش, چاپۆشیكردنی بەغدادیش لەو هێرشانە, بۆ لێكگەیشتنی پێشوەختەی نێوان عێراق و توركیا دەگەڕێتەوە.
پرۆسە سەربازییەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق بە زۆری ناوچە سنوریەكان دەكاتە ئامانج, كە دیارترینیان, قەندیل و سۆران و سیدەكان و ئامێدی و زاب و حەفتانین و گارەیە, وێڕای ناوچەكانی دەوروبەری باكوری هەولێرو خۆرهەڵاتی دهۆك.
عەلی بەنداوی, ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: سوپای توركیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی (1000) هێرشی لەناو خاكی عێراق ئەنجامداوە, لەڕێی فرۆكەی جەنگی و بێفرۆكەوان و تۆپباران و پرۆسەی زەمینی, كە دەگاتە نزیكەی (40) كیلۆمەتر لەناو قوڵایی خاكی عێراق.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: