تامپسون هێرا بەشداری ڕاکردنی 200 مەتری ئۆڵۆمپیک ناکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک


Jun 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ پاڵەوانی دوو خولی وەرزشی ڕاکردنی 100 و 200 مەتر بەشداری  ئۆڵۆمپیکی ئەمجارە ناکات.

ئێلین تامپسۆن هێرا، پاڵەوانی ئۆڵۆمپیکی 2016 و 2021 لە وەرزشی ڕاکردنی 100 مەتر و 200 مەتر لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پارسیدا(فەڕنسە)بەشداری بەشی مەودای 200 مەتر ناکات.

تامپسۆن هێرا وەکوو یەکەمین خانم لە مێژووی وەرزشی خانماندا دێتە ئەژمار کە توانیویەتی دەبلی خێرایی (100و200مەتر) لە دوو ئۆڵۆمپیکی 2016 و 2020 بە نێو خۆیەوە تۆمار بکات.

تامپسۆن هێرا لە کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردنی جامائیکا بۆ ئامادەبوون لە ئۆڵۆمپیدا تەنیا لە کێبەرکێ بەشی 100 مەتردا نێو نووسی کردبوو.

شایانی ئاماژەپێدانە کە تامپسۆن هێرا خاوەنی 5 نیشانی زێڕی ئۆڵۆمپیکە ئەو خانمە وەرزشوانە کە خۆی خەڵکی جمائیکایە و 31 ساڵ تەمەنیەتی دووهەمین خێراترین کاتی مێژووی لە بەشی 100 مەتر(10.54) و هەروەها ڕیکوردداری ئۆڵۆمپیکە بۆ ئەو مەودایە(10.61).

کەژاڵ حەمیدی