ئەحمەدکەرکوکی: دوای جەژن کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت
(0) /
زایەڵە - د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لەدوای جەژن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
د. ئەحمەد کەرکوکی بە میدیاکانی راگەیاند، لەدوای کۆتایی هاتنی جەژنی قوربان دەبێت یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت، بۆ ئەمەش رێکەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی شارەکەدا کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بۆ ئەکتیڤ کردنەوەی ئەنجومەنەکەیە، لەدوای ئەوە لایەنە براوەکان 30 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ رێکەوتن لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیەتی پارێزگای کەرکوک.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: