منداڵێک لە خنکان رزگاردەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە منداڵ خنکان


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و چوار مانگ، دوای ئەوەی دەکەوێتە نێو حەوزێکی ئاو لە خنکان رزگاردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە منداڵێک لە کەپرێکی گەشتیاری باسان لە سنووری سەکران دەکەوێتە ناو حەوزێک گیانی دەکەوێتە مەترسی دواتر لەلایەن خانەوادەکەیەوە رزگاردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، منداڵەکە تەمەنی ساڵێک و چوار مانگە ئێستا لە نەخۆشخانەی چۆمان لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە، کەمێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاری دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو خانەوادەیە خەڵکی سلێمانیین بەمەبەستی گەشتیاری چوونەتە سنووری باڵەکایەتی دووچاری ئەو رووداوە بوون.

کامەران کەریم