تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەەیی دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقیکردنەوە


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەەیی دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەبەشداری ٢٩ ھەزار خوێندکار تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانییەوە دەستپێدەکات، بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکەش داوای ھاوکاری لە ھاووڵاتیان و خوێندکاران دەکات.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پارێزگاکە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی یەکەشەممە ٢٣ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئادەیی دەستپێدەکات و لە پارێزگای سلێمانی ٢٩ ھەزار خویبَندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن، بۆ دابینکردنی دۆخێکی ئارامیش تا گەرەنتی بەکارھێنانی بەردەوامی کارەبا بکرێت، داوا لە ھاووڵاتیان دەکات بەکارھێنانی کارەبا بەگوێرەی پێویست کەمبکەنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیش دەکات کە ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندکاران فەرھەمبکەن و ئارامی خۆیان و ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیش بپارێزن.

کامەران کەریم