باڵوێزی ئەمریکاش ڕەخنەی لە گەمارۆ خستنەسەر فەیاز گرت
(0) /
باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لە دیدارێک لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتەدا وتی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەبێت ناوی " فالح فەیاز" سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لیستی سزاکاندا بسڕێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە " مەتیۆ تولێر " باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی دووشەممە لە دیدارێک لەگەڵ " قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، وتی باش نیە کە ناوی کەسایەتییەکی سەر بە حکوومەتی عێراق لە لیستی سزاکاندا بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە نیوز لە ئەم دانیشتنەدا هەردوولا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
پاش ئەم دیدارە " مەتیۆ تولێر " لە بەیاننامەیەکدا وتی کە دەبێت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڵەکەی خۆی لەمەڕ " فالح فەیاز " وەکوو کەسایەتییەکی حکومی ڕاست بکاتەوە و ئەوەش ڕاست نیە کە ناوی ئەو لە لیستی سزاکاندا بێت.
" قاسم ئەعرەجی"یش لە بەیاننامەیەکدا سەرەڕای دژایەتی لەگەڵ گەمارۆ خستنەسەر " فالح فەیاز" سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوخۆ.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: