چاودێرێکی سیاسی: حیزب ناتوانێ بانگەشەی نوێبون بكات بە عەقڵی كۆن

(0) / / گفتگو / زایەڵە حیزب عوسمان گوڵپی


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: گەر سەرنجێكی كورتی مێژوو بدەیت بە ڕوونی لە هەر قۆناغێكدا نمونەیەكت دەست دەكەوێ كە حیزبێكی نوێ لە دایك دەبێت و لە بەرامبەردا حیزبیتر لە كەوتن نزیکبوەتەوە  ،ئەوەی گرنگە دروست بونی حیزبی نوێ نیە ، چونكە حیزب بە خۆڕاگەیاندن نابێتە نوێ بەڵكو  ئەوە لە دایك بونی حیزبێكیترە كە لە دایك بونەكەی درەنگ كەوتوە.

وتیشی: چونكە حیزب ناتوانێ بانگەشەی نوێبون بكات بە عەقڵی كۆن و بەڕێوبردنی كۆن، حیزب دەتوانێ بە ناوی نوێ و تەشكیلەی نوێوە بێتە مەیدان بەڵام گەر نەتوانێ جیا لە رابردوو سیاسەت بكات و پەیامێكی نوێی پێ نەبێ، ئەوا زیادكردنی ژمارەیە بۆ حیزبی مشەخۆر یان دوكانی سیاسی
بۆیە ئەوەی نوێی دەداتە حیزب عەقڵی سیاسەتكردن و مۆدێلی بەڕێوبردنە نەك ناو ناونیشان.

کامەران کەریم