سێ ئەندامی گروپی شاخەوانی پایتەخت بۆ دانانی لۆگۆ  لە لووتکەی لۆزان و لووتکەی ژارە بوون

(0) / / ورزش / وەرزش شاخەوانی پایتەخت کوردستان


Jun 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گەشتێکی ناوازەی گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە دەڤەری خۆشناوەتی و بە مەبەستی دانانی لۆگۆ لەسەر لووتکەی لۆزان ئەنجام درا.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: سەرەتای گەشت لە چیای هەورێ ئەشکەوتی علییە بۆز بوو پاشان لە گوندی هەرتەلی جوانەوە سعات ٩:١٥ لە زینی هەرتەلەوە  دەستمان پێکرد لە کانی قەپوشتەوە بۆ گەورو مەکانێ و بە ڕێگای دەرە ژارە سەرکەوتین بۆ لووتکەی چیای ژارە کە١٩٨٩ م بەرزبوو لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: پاشان ڕێگامان گرت بۆ لووتکەی چیای نۆزان و بە گۆڕێ ژارەیدا ڕەت بووین و سەرکەوتین بۆ لووتکەی چیای نۆزان کە ٢٠٣٣ م بەرز بوو لە ئاستی دەریاوە.
دوای کورتە پشوێک و میوە خواردنێک بەرانبەر لووتکە بەرزو بەفرینەکانی قەندیل و هەڵگورد و چیخی دەرێ ، دواتر چوین بۆ لای بەردە دوو دەریەکەی یان پردە هەڵواسراوەکەی نۆزان کە زیاد لە پێویست جوان و دڵڕفێن بوو
دواتر چوینە لای بەردە هەڵواسراوەکەی نۆزان و
پاشان ئەشکەوتی نۆزان و دواتر چوینە سەر کانیێ نۆزانێ و نانی نیوەڕۆمان خوارد و چایێکی گەرممان خواردەوە و پاشان دەست نوێژمان گرتوو نوێژی نیوەڕۆو عەسرمان بەیەکەوە ئەنجامداو دوایی پشوێکی چاک بڕیارماندا بە ڕێگای دەرە هەرتەل دا بگەڕێینەوە ، ملی ڕێگامان گرتوو
لە دەرە شیلانەوە گەیشتینەوە دەرە هەرتەل و تا گەیشتینەوە سەرچاوەی کانیێ باڵان و لەوێشەوە بەناو باغە دڵڕفێنەکانی هەرتەل گەڕاینەوە خاڵی دەست پێک
الحمدللە بە سەلامەتی کۆتاییمان بە گەشتەکەمان هێنا.