کۆتایی نەوەیەک

(0) / / اجتماعی / زایەڵە نەوە کۆمەڵایەتی


Jun 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سالار فەتاح توێژەرو ڕاهێنەر لەگەشەپێدان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە تەواوی دنیادا ئەمڕۆ دوو جۆر لە تاكگەرایی جێگای بایەخن تاكگەرایی سودگەرا،تاكگەرایی رۆشنگەر.تاكگەرایی سودگەرا، لەژێر كاریگەری ئابوری‌و بازاروو سەرمایەداریدایەو خۆیشی  كاریگەری  لەسەر گۆرینی جۆری سەرمایە هەبوە، لەم جۆرەیاندا تاكەكان تەنها ئامانجیان زیادكردنی بەرژەوەندیە تایبەتەكانی خۆیانەوبەلایانەوە  گرنگ نیە لەژێر چ ناونیشانێكا پێی بگەن و بۆ پێگەیشتنیشی چ ئاکامێکی لەسەر کۆمەڵگەو ژیان بەکشتی دەکەوێتەوە. بۆیە  لە پێناو بەرژەوەندیە تایبەتەکانیاندا ئامادەن چەندین سیناریۆ بتاشن بچنە ناو چەندین گەمەی نارەواو نا مەشروعەوە  تا ئاستی بەکلاکردنی مرۆڤ و کرین و فرۆش بە خۆیانو بە خەڵکەوە ، یەكێك لەونیشانانەی ئەم نەوەیەی پێ دەناسرێتەوە  ئەوەیە لە هەر توێژێكدابێت تەنها لەو كاتانەدا هەست بە ستەم دەكات‌و دەنگی نارەزایی بەرز دەكاتەوە هەست بكات ستەمێك راستەوخۆ دەرهەق بە خۆی بكرێت یا بەرژەوەندیەکی لەدەست بدات .ئەگینالەبەرانبەركێشەناراستەوخۆكانی تری كۆمەڵگەدا كەم هەڵوێستە. ئەمە خەسڵەتی تاككەراییەكی بەرژەوەند گەرایە، ئەم جۆرە خەسڵەتە دورە لە خەسڵەتی مرۆڤی رۆشنگەرەوە ، بۆیە دواجار ئەم خەسڵەتە نابێتە زەمینەیەك بۆ بیناكردنی تاك گەراییەكی رۆشنگەر.  و کۆمەڵگە سودی لێ نابینێ لە دروستکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانیدا پێویستە لەبەرانبەر ئەم جۆرە لە توێژە کە بە نەوەی قازانجگەرا ناوم هێناوە  نەوەیەکی تری تاكگەرایی رۆشنگەر سەرهەڵبدا.
وتیشی: نەوەی رۆشنگەرئەم نەوەیە بە پێویست دەزانێ  وەك بونەوەرێكی بێهاوتا لەمرۆڤ بروانرێت بەبێ‌ گوێدانە ناسنامەو رەگەزو چین‌ تەمەن ڕێز لە مرۆڤ  بگرێ  ئەم نەوەیە تایبەتمەندیەکانی وایە لەگەڵ گەشەدان بە توانا كەسیەكان، بۆ بەخشینەوەی ژیانی كۆمەڵایەتی هاوسەنگ‌و پەیوەست بە كۆمەڵگە درێغی ناكات.لەدوای راپەرینەوە بەتایبەت لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە پێ‌ بە پێ‌ی قسەوباسی ئازادی فەردی‌و قسەوباسی ئازادكردنی بازاڕو كەرتی تایبەت. نەبونی دەزگای وردی رێكخەری كۆمەڵایەتی‌و ئابوری‌و پەروەردەیی‌و سیاسیش پێ بەپێی ئەو بەرەڵاییەی بازاڕدا،  زۆربەی تاكەکانی ئێمەی بەرەو تاكگەرایی خۆخوازی خۆپەرستی رووت بردوە، نەك بەرەو تاكگەراییەكی رۆشنگەر.

هێمای بەوەشکرد:  تاکگەرای  ڕۆشنگەر تاکوتەرا لەپەناو پەسێرا  وەک دەنگێکی  کزۆڵ ناوەناوە لەناو ڕەوتی ڕوداوەکاندا  بەر  دیواری لیخنی هێزە  سیاسیە قازانجگەراکەی کۆمەڵگە  دەکەوت ودەکەوێت. و بەدەنگ نوساوی  سەودای  پێوە دەکرا، ئێستەش وا هەر خەریكە   هەر دەنگی دێ  و بەپەرتەوازەیی  دەنگی بەگوێی نەوە  خۆپەرستە قازانجگەراکەدا دەکێشێ کە بارگرانیە بەسەرکۆمەڵگەونەوەی  قازانجگەرا،ئەوانەن پارێزگاری لە ئەو خاوەن هێزو نفوزانە دەكەن  کە   ئەرستۆکراتیانە  بیردەکەنەوەو ڕەفتار دەنوێنن تەنانەت سیفاتی  ئەرستۆکرایەتیانەشیان وەك ئەرستۆكراتەكانی سەدە تاریکەکانی یۆنانی كۆنیش بوایە و تۆزێ وەک ئەوانیش بیریان،بکردایەتەوەئێستەگەشەسەندنمان لە ڕوە فەرهەنگیەوە زیاتر دەبینی لەملاشەوە نەوەكەی تریش كە بە نەوەیەكی رۆشنگەر دەكرێ بناسرێ نەوەیەكە میراتی کلتوری  سەرجەم شۆرشە كۆمەڵایەتیەكانی  مێژوی مرۆڤایەتی لەخۆی ئاڵأندوە ، لەم سێ دەهەیەدا پێبەپێ  بەکزۆڵی  هاتوەو وا ئێستە  خەریکە  پیرەبێ و کەمترین خوێندکاری بەرهەم هێناوەلەرێبازەرۆشنگەریەکە ،  پێویستە ئەو نەوەیە  پەیامەکەی  بگوازێتەوە بۆ نەوەیەکی  گەنجتر  کە ماهیەتی  ڕۆشنگەرانەی لەبیر نەکا، بە هەوێنی بەرژەوەندی گشتی و سەرمایەی رەمزی سازیکا .
ئەوەشی خستەڕوو: بەڵام بەداخەوە  ئەم گەوهەرە پێویستە لەناو قوراوی رواڵەتگەرایدا گیری کردوە  پێویستە دەربهێنرێ. چونکە  نەوەیەکی لاو دروستبوە کە  مەعریفەی نوێبینیەکەی کورتە و زۆر  ڕوکەشی و کورت مەودایە ، پێویستە  مەودای  ڕوانینی  رۆشنگەرانە  بۆفراوانکرێ و بەرپرسیاریەت بەرانبەر سەرجەم ئەو بابەتە گشتیانە بنوێنێ کەراستەوخۆش کاریگەریان لەسەر ئەو نیە تەنها  قسەی  لەسەر  ئەو شتانە  نەبێ  کە لە کەموو کورتیە دارایی و مادیەکانیا  لەشەقامدا و لە رۆژنامەدا  ئاراستە  دەکرێ،گرنگە  جهانبینیەکی  ڕۆشنگەرانەی پێ بناسرێ تاجهانێکی  رۆشن  بینا بکا  هیچ  تەلارێک هیچ مەکینەیەکی  مادی بەری  چاوو بەرپێی نەگرێ و بەرچاوی لێڵ نەکا. خۆی لە پێناو تەنها قازانجی تایبەتتدا نە بەدەم ئاگرەوە نەبەدەم حزبێکەوە نەبەدەم ئاوەوە نەدا بەڵکو لە پرۆسەی خۆی لەناو گشتا بەرجەستا بکات و ئەو بەرچاو روونیەی هەبێ کە بەرژەوەنی گشتی دروسترین رێگای بەرژەوەندیە کەسیەکانە.
کامەران کەریم