پاسێكی حاجیانی كوردستان وەرگەڕا
(0) /
زایەڵە - پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە رومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجی شاری سلێمانی تێدا بووە و باس لە برینداربوونی چەندینیان دەكرێ.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە رومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجی شاری سلێمانی تێدا بووە.
باس لەوەش كراوە، سەرجەم ئەو حاجییانە بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە وڵات سعوودیە لەو پاسەن.
ئاماژەی بەوەش كراوە، سەرجەم ئەو حاجییانە لە ئێستەدا لە نەخۆشخانەی رومادین و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە كە ژمارەیان پێنج حاجییە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: