ژمارەی ئەو نەخۆشخانەی لە رۆژانی جەژندا روویان لە نەخۆشخانەی شار كردوو
(0) /
زایەڵە - تەندروستیی سلێمانی لە ئامارێكدا ژمارەی ئەو نەخۆشخانەی لە رۆژانی جەژندا روویان لە نەخۆشخانەی شار كردووە و چارەسەركراون ئاشكرادەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژن و پشووەکاندا شەش هەزار و 475 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شار-یان كردووە.
ئاشكراشیكرد، لەو ژمارەیە هەزار و 683 نەخۆشیان داخڵكراون.
هەر لەو رۆژانەدا 825 نەشتەرگەری لە بەشی فریاكەوتن ئەنجامدراوە، 83 برینداری رووداوی هاتوچۆ، 145 برینداری جۆراوجۆر و هەزار و 199 شكاوی چارەسەركراون و 223 شووشتنەوەی گورچیلەش لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراوە، وەك ئەوەی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكردووە.
دەشڵێت، هەزار و 469 هێڵكاریی دڵ، دوو هەزار و 480 تیشك و 932 سۆنەر ئەنجامدراوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: