هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شۆفێر سلێمانی


Jun 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران كە فلاشەری پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەكانیان نەبەستن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نابێت شۆفێران بەهیچ شێوەیەك فلاشەری پۆلیسی لە ئۆتۆمبێلەكانیان ببەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەكانی هاتوچۆدا لێپێچینەوە لە كەسی سەرپێچیكاردەكرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆیە، هیچ لایەن و دامودەزگایەك بۆی نییە دایبنێت و دانانی كارێكی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

کامەران کەریم