لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە بازیان دەیان دار سوتان

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگرکەوتنەوە بازیان


Jun 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە راگەیەندراوێکدا بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە سنووری گوندی دەرگەزێن بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاریی بەرگریی شارستانیی قەزاکە و خەڵکی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هاوکات بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 10 دۆنم پوش و پاوان و گەنمی جووتیاران و باخی دوو هاوڵاتی سووتان.

ئاماژە بەوەکراوە، لە رووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەدا، لە سنووری گوندەکانی کڵاشکەران و بیبی جەك ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون و بەرگریی شارستانیی بازیان و تاسڵوجە و ئازادی توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن، لەو رووداوەدا نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان و دەیان دار سوتاون.

کامەران کەریم