ئاگاداریهك له كۆمسیۆنهوه بۆئهوكاندید و پارتانهی دهیانهوێت بهشداری ههڵبژاردن بكهن
(0) /
زایەڵە ـ ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق : سبەینێ كۆتا رۆژ دەبێت بۆ ئەوەی هەر كاندید یان پارتێكی سیاسی كە پێشتر ئارەزووی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن دەرنەبڕیوە، داواكاری پێشكەش بكات، تاوەكو رێكارەكانی تری بۆ تەواو بكەین.
تائێستا لە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی 16 كاندید داواكارییان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشكردووە، دوانیان سەربە پارتی سیاسین و نیوەیان تایبەتن بە پێكهاتەكانی مەسیحی و توركمان.
دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن دەسەڵاتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە، بەڵام كۆمسیۆن رۆژی 5ی ئەیلولی پێشنیازە كردووە، چاوەڕێ دەكەین بزانین سەرۆكایەتیی هەرێم موافق دەبێت یان وادەیەكی تر دیاری دەكات.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: