ڕۆژ مۆڵەت دەدرێته‌ وەزیری ناوخۆی عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ناوخۆ


Jun 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وادەیەك بۆ وەزیری ناوخۆی وڵاتەكە دیاری دەكات، تاوەكو ڕوونكردنەوە بدات لە هۆكارەكانی زۆربوونی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ كردووە، لێكۆڵینەوە دەستپێبكات لەسەر ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە كە لەم دواییەدا ناوچە جیاوازەكانی عێراقی گرتووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی ١٥ ڕۆژیان بۆ دیاریكردووە بۆئەوەی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە ڕەوانەی لیژنەكەیان بكات.

وتوشیه‌تی ڕووداوەكان نەخۆشخانە و ناوەندەكانی بازاڕ و زەوی كشتوكاڵی و دارستانەكانی گرتووەتەوە، جەختیشیان كردەوە لە گرنگی هەماهەنگیكردن لە نێوان دامەزراوەكاندا بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئاگركەوتنەوە.

کامەران کەریم