بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە پێنجوێن ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان
(0) /
زایەڵە ـ پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى پێنجوێن کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی ٢٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بەخۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندەکانى کانی شابان و ئەحمەد کلوان لە سنوورى پێنجوێن کەوتەوە.
دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە نزیکەی ٢٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا.
باس لەوەشکراوە، بەهۆی زۆری مین و تەقەمەنی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە سەخت بوو، بەڵام دواجار توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: