فازیل بەشارەتی:هەموو حزبەكان كورسیەكانیان كەمدەكات جگە لە پارتی
(0) /
زایەڵە ـ فازيل بەشارەتی، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا: دوای گۆڕانکاری لە بڕیارەکانی پێشووی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە سیستەمی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان, کە جۆرێک پلانیان بۆ زیان گەیاندن لە دەنگی پارتی تێدابوو، پارتی بڕیاری بەشداری پرۆسەکەی داوە.
وتیشی: ناوی نزیکەی بیست هەزار دەنگدەر لە زۆنی زەرد نەگەڕابوویەوە، ئەمە زەنگێک بوو بۆ پارتی, پێکهاتەکان لە کورسی کۆتا بێبەشکرابوون و پرۆسەی سیاسی هەرێمی پێ عەیبدار دەبوو، هەرچەندە مافی تەواوی پێکهاتەکان نەدراوە بەڵام ژمارەیەک کورسییان بۆ دانراوە، ئەمە وایکرد بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
ڕونیشیکردەوە: کۆمەڵێک پیلانی گەورە لە پارتی دوورکەوتنەوە، بەتایبەت هەندێک پێداچوونەوە کرا لە بابەتی چۆنییەتی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن، بۆیە دواخستنی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کوردستان و لایەنەکان و پێکهاتەکانیش بوو.
باسی لەوەشکرد: هەموو حزبەکان کورسییان کەمدەکات، بەڵام ژمارەی کورسییەکانی پارتی بەڕێژەیەکی بەرچاو لە حزبەکانی تر زیاتر دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: جیلی نوێ ڕێژەیەکی زۆری دەنگدەری هەرێم پێکدەهێنن و لە پەرلەمان و پۆستە ئیدارییەکانیش پشکییان هەیە، جیلی نوێ دەنگ بە پارتی و یەکێتی دەدەن و خۆشیان لە پارتی و یەکێتی جیاناکەنەوە، چونکە ئەم دوو حزبە بەدیلیان نییە و قورسایی سیاسییان هێندە لەبەرچاوە کەس ناتوانێت خۆی لێ کەڕ بکات.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: