مێدودۆف: لە ئۆڵۆمپیکدا، تێنیس گرنگترە لە تۆپی پێ
(0) /
زایەڵە ـــ تێنیسۆری ڕووسی ژمارە 5ی جیهان، گرنگایەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی لەگەڵ وەرزشی تۆپی پێ هەڵسەنگاند.
لەسەر زاری فوربێس، دانیێل مێدودۆف لە کاتی نزیک بوونەوە لە ئۆڵۆمپیکی هاوینەی پاریسی 2024دا گوتی: من وابیر دەکەمەوە کە یارییەکانی ئۆڵۆمپیک زۆر گرنگترە تا یارییەکانی تۆپی پێ و وادیارە 80 لەسەدی یاریزانەکان ئۆڵۆمپیک وەکوو تورنومێنتێکی گەورە دەبینن.
ئەو تێنیسۆرە ژمارە 5ی جیهانە گوتیشی: لەوانەیە بۆ زۆربەی لە یاریزانانی تۆپی پێ ئۆڵۆمپیک هیچ گرنگ نەبێت، یا خود زۆربەی لەوان لە منداڵیا خولیای پاڵەوانێتی لە ئۆڵۆمپیکدا بوونی نەبووبێت، بەڵام بۆ تێنیسۆرەکان ئەمە وەکوو تورنومێنتێکی گرنگ دێتە ئەژمار و زۆربەمان وەکوو خۆم دەمانهەوێت نیشان بەدەست بهێنین.
کێبەرکێیەکانی تێنیس وەکوو بەشێک لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیک 27 تا 4ی مانگی ئەگوست بەڕێوەدەچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: