بڕی 1 ملیارو 500 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر تەرخانكرا
(0) /
زایەڵە - ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 1 ملیارو 500 ملیۆن دینار، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كەمئاوی لە شارەكە.
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بە سەپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگارو ئامادەبونی بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارە کۆبونەوەیەکى تایبەت لە بارەى کێشەى کەمئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانى هەولێر ئەنجامدرا.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، پارێزگارى ههولێر بۆ چارهسهركردنی گرفتى كهمی ئاوی خواردنهوهی ماڵان له بهشێك له گهڕهكهكانی شارى ههولێر، جەختى له سهر خێراترکردنى هەنگاوەکانى چارەسەرى ئەو پرسە کردەوەو لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بە هەماهەنگى و هاوکارى یەکتر ئیدارەى ئەو پرسە بدەن لەو چەند مانگەى هاوینى ئەمساڵ.
پارێزگاری هەولێر لە كۆبونەوەكەدا "لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێی لە هەولێر و دەوروبەرى و نۆژەنکردنەوەو چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکانى بیرەکانى هەمو ئەو شوێن و جێگایانەى لە گهڕهكهكان دەبنە هۆکارى دروستبونى کەمئاوى.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: