زیاتر لە 12 هەزار زیندانی ئازاد دەکرێن
(0) /
زایەڵە - له بهیاننامهیهكدا كه بهرهبهیانى ئهمڕۆ سێشهممه 25ى حوزهیران، لهلایهن نووسینگهى سهرۆككۆمارى عێراق بڵاوكراوهتهوه ، “ لیژنهیهك پێكهێنرا بۆ بهدواداچوون بۆ دۆسیهى چهندان زیندانى، له ئهنجامدا کارەکانی لیژنهكه بووە هۆی ئازادکردنی زیاتر لە 12 ههزار راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوبوو یاخود لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابونەوە.
دهقى بهیاننامهكه
بەمەبەستی دڵنیابون لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی گرتن و دەستبەسەرکردن و بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ راگیراوان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی تۆمەتباران و دوای وەرگرتنی چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار لە ژێر رێنمایی راستەوخۆی بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، لیژنەیەکی پێکهێنا، کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت.
لیژنەی پەیوەندیدار چەندین کۆبونەوەی ئەنجامدا و کارەکانی بوەهۆی ئازادکردنی زیاتر لە (12000) دوانزدە هەزار دەستگیرکراو و راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوببو یاخود لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابونەوە.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی کۆمار پەرۆشی هەمیشەیی بەڕێز سەرۆك کۆمار بۆ درێژەدان بە کارکردن لەم بوارەدا دوپاتدەکاتەوە و هەوڵەکانی بەردەوامدەبێت بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسا و مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی بەشێوەیەکی راست و دروست، کە گرەنتی دەبێت بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ رۆڵەکانی گەل لە سەرتاسەری عێراقدا بەبێ هیچ پشتگوێخستنێك یاخود جیاکارییەك.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: