هونەرمەندێکی میلـلی کریستیانەکان لە هەولێر کۆچی دواییکرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کوردستان هەولێر


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەخەریا هەرمۆتەیی، هونەرمەندی میلـلی کریستیانەکانی سنووری قەزای کۆیە کۆچی دواییکرد. برازایەکی دەڵێت، هونەرمەند لە ئەورووپا دەژیا و بۆ سەردان گەڕابووەوە.
 
هاوژین سلێوە، برازای هونەرمەند سەخەریا عیسا هەرمۆتەیی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، "مامم نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە قەزای عەینکاوە کۆچی دواییکرد."
 
سەخەریا هەرمۆتەیی لە ساڵی 1996ـەوە لە وڵاتی سوێد دەژیا. برازاکەی دەڵێت، زۆرجار دەگەڕایەوە و زۆریش لە هەرێمی کوردستان دەمایەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم جارەش بە سەردان گەڕابووەوە.
 
سەخەریا عیسا هەرمۆتەیی ساڵی 1948 لەدایکبوو و گۆرانی بە زمانەکانی کوردی و سریانی تۆمار کردووە. هاوژین سلێوە دەڵێت، "مامم سەتان گۆرانیی فۆلکلۆری کوردیی لەبەربوو و ژمارەیەکی زۆریشی تۆمار کردوون."