دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی:  ئۆباڵى مەترسییەکانى سەر هەرێم لە ئەستۆى نێچیرڤان بارزانییە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان نێچیرڤان بارزانی


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رزگار حاجى حەمە، لێپرسراوى مەکتەبی هەڵبژاردنى یەکێتى، بۆ میدیای حزبەكەی: ئۆباڵی مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان لە ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە ئەستۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کاریگەریی لەسەر قەوارەى هەرێم هەبوە.
 
وتیشی: ئۆباڵى مەترسییەکانى سەر هەرێمى کوردستان لە ئەنجام نەدانى هەڵبژاردن لە ئەستۆى سەرۆکى هەرێمى کوردستانە. سەرجەم لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ئامادەى هەڵبژاردن بون جگە لە پارتی.
 
ڕونیشیکردەوە: یەکێتى ئامادەى هەڵبژاردنە ئەگەر لە 1ى تەموزیش بەڕێوەبچێت. سەرۆکى هەرێمى کوردستان پارێزەرى قەوارەى هەرێمى کوردستانە و پێویستە وادەى هەڵبژاردن رابگەیەنێت. بە دواخستنى هەڵبژاردن متمانەى نێودەوڵەتیى و حکومەتى عێراقیش لەدەستدەدەین. وەکو یەکێتی پشتیوانیى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەین لە بەڕێوەچونى هەڵبژاردن لە 5ى ئەیلول.
 
کامەران کەریم