زیاتر لە دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان لە سنوورى چەمچەماڵ سووتان
(0) /
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندەکانى قەڵا چۆغە، عەسکەر، داڵاوە، هەیدەربەگ لە سنوورى شارۆچکەى چەمچەماڵى سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە.
دەشڵێت، بەهۆى ئاگرەکەوە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانرا بە هاوکاری تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەی شارۆچکەى چەمچەماڵ و شارەدێى ئاغجەلەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: