کۆمیسیۆن لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتە دەنگ

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان دڵشاد شەهاب نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەڵبژاردن


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، راگۆڕینەوە لەنێوان کۆمیسیۆن و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەبووە و لە ئەمڕۆوە "دەست بە کارەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی لەو وادەیە هەڵبژاردن بکرێت.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 20-10-2024ـی وەکوو وادەی نوێی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کردووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند جارێک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی دیاریکردووە.

کامەران کەریم