هەڵکردنی ئاڵای ڕووس و بێلاڕووس لە ڤیمبلدوندا بایکۆت کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک ئاڵا


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەڵکردنی ئاڵای ڕووسییە و بێلاڕووس لە کێبەرکێیەکانی گرەندئسلمی ڤیمبلدوندا بایکوت کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی گرەندئسلمی ڤیمبلدۆنی 2024، هەڵکردنی ئاڵای ڕووس و بێلاڕووس و بردنی بۆ ناوچەی بەڕێوەچوونی کێبەرکێیەکان قەدەغە کرا.

کێبەرکێیەکانی گرەندئسلمی ڤیمبلدۆن لە یەکەمی مانگی جولای(11 پووشپەڕ) دەست پێدەکات. کارلۆس ئالکارسی تەمەن 21 ساڵی بە ڕەچەڵەک ئسپانیایی کەوا ساڵی ڕابردوو نواک جوکوڤیچی سێربێستانی تووشی شکست کرد، مەڵازی گرتووە بۆ بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی.

شایانی ئاماژە پێدانە کە ئالکاراس پلەی پاڵەوانێتی گرەندئسلمی ڕولان گاروسی 2024ی بەدەست هێنا دەنێو کارنامەی وەرزشی خویدا تۆماری کردووه.

کەژاڵ حەمیدی