گەشتی عومرە له‌هه‌رێم دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم حەج عومرە


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم:دوای گەڕانەوەی تەواوی حاجییان وەرزی نوێی عومرە له‌ ناوەڕاستی مانگی تەمموز گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە،دوا کاروانی حاجییان ٣٠ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە، دوای گەڕانەوەی تەواوی حاجییان گەشتەکانی عومرە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەستپێدەکاتەوە.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی عومرە ئەگەری هەیە گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکان بکرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە گۆڕانکارییەکان چی دەبن و ئێمە پابەند دەبین بە ڕێنماییەکانی دەستەی حەجی عێراقی.

نرخی گەشتی عومرە بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەبێت، کە لەلایەن کۆمپانیاکان دیاری دەکرێت، ئەرکی ئێمە چاودێریکردنی خزمەتگوزارییەکانە هاووڵاتییانیش لەکاتی هەبوونی گلەییدا دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەوەی لە حەج ڕوویدا لە عومرە ڕوونادات، چونکە لە فەریزەی حەجدا سەرجەمی خەڵک چوار ڕۆژ بەیەکەوە لە یەک شوێندا دەبن بۆ بەجێهێنانی ئەرکە ئاینییەکان، بەڵام لە عومرەدا بەو شێوەیە نییە و ئەرکە ئاینییەکان سادە ترن.

کامەران کەریم