هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری سوریا

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا بۆردومان کوردستان


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سەربازی، نزیکەی کاتژمێر ٢٣:٤٠ شەوی رابردوو، ڕژێمی ئیسرائیل هەندێک ناوچەی باشووری سوریای لە دیوی جۆلانی داگیرکراوی سوریاوە کردە ئامانج.

بەرگری ئاسمانی سوپای سوریا لەم هێرشەدا توانی ژمارەیەک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت.

ئەم هێرشە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو کەس و برینداربوونی سەربازێک و ڕوودانی زیانی ماددی.

 باس لەوە دەکرێت هەندێک ئامانجیش لە ناوچەی زەینەبییە و بنکەیەکی بەرگریی سوپای سوریا لە پارێزگای سوەیدا کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی زایۆنیستەکان.