شەپۆڵی خۆڵبارین روو لە هەرێم دەكات و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆڵبارین


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تۆز و خۆڵاوی دەبێت و بەهۆیەوە پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە شارەکانى هەرێم، بەڵام لە باشووری هەرێم ڕێژەى تۆزەکە زیاتر دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش بە شێوەیەکى گشتى کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی تۆزێکی سووک بە گشتى لە شارەکانى هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕیژەکەى تۆزەکە زیاتردەبێت لە باشوورى هەرێم بە تایبەتى شارى کەرکووک و ڕۆژئاواى شارى کەرکووك.
هەروەها رایگەیاند كە پلەکانی گەرماش بۆ سبەی شەممە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە خێرایی با لەو دوو رۆژەدا مامناوەند دەبێت ئاراستەكەشی باکوورى ڕۆژئاوا .
ئەمەی خوارەوە پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانە:-
هەولێر : 43
سلێمانی : 40
دهۆک : 39
کەرکووک : 44
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 46