هاتوچۆی گەرمیان: وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بریندارێکی لێ کەوتەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان، لەنزیک گوندی چاڵەڕەش، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، 'بەیانی ئەمڕۆ،ئۆتۆمبێلێک بەئاڕاستەی دەربەندیخان رۆیشتووە و لەنزیک گوندی چاڵەڕەش وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.
دەشڵێت، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: