دادگاى فیدراڵى لە بارەى سکاڵایەک لە دژى هەرێمى کوردستان بڕیار دەدات
(0) /
زایەڵە - یەکشەممەى داهاتوو 30ى حوزەیران دادگاى فيدراڵیى عێراق دانیشتنێکى دیکە لەبارەى ئەو سکاڵایەوە دەکات کە ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەران تۆماریکردووە، سکاڵالێکراوان سەرۆکی هەرێمى کوردستان و سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆن.
سکاڵاکار داوایکردووە سکاڵالێکراوان پەیوەست بکرێن بە داخستنى کەمپى ئاوارەکان و پێکهێنانى لیژنەیەک لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە 24007ى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە بارەى داخستنى کەمپى ئاوارەکان.
عەلى جیهانگیر، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: "دوو بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق هەن بۆ داخستنى کەمپەکان، یەکەمیان 30ى حوزەیرانى دیاریکردبوو، بەڵام بڕیارى دواتر کە تایبەت بوو بە میکانیزمى داخستنیان وادەکەى بۆ 30ى تەممووز درێژکردەوە.
وتیشی: بەگوێرەى ئەوەى پێمانگەیشتووە، ئەو دانیشتنەى دادگەى فیدڕاڵى لە 30ى حوەزیران یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دۆسیەکە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: