پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی هیندستان لە هەرێمی كوردستان كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە هیندستان


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  هەڵەبجە ڕایگەیاند،ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا،  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیکرد لە بەڕێز (مادام گۆپاڵ) کونسوڵی گشتی وڵاتی هندستان لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێكدا كە بەڕێز جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری تێدا ئامادەیبوو.

 پارێزگار وێڕای بەخێرهێنانی بەڕێز کونسوڵ، کورتەیەکی دەربارەی هەڵەبجە پێشکەشی بەڕێزیان کرد و تێیدا تیشکی خستە تەواوی سێکتەرەکان و مێژووی هەڵەبجە.

لە بەرامبەردا بەڕێز کونسوڵی هیندستان سوپاسی بەڕێز پارێزگاری  کرد بۆ ئەو باسەی دەربارەی هەڵەبجە پێشکەشی کردو خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە نیشانداو لەو بارەیەوە بەڵێنی پشتیوانی خۆی بۆ بەهێزکردنی دامودەزگاکان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنی فەرمانبەرانی سنورەکە لە بەرزکردنەوەی تواناکانیان لە خولەکانی وڵاتی هیندستان. 

دواتر چەند گفتوگۆیەک دەربارەی بازرگانی، گەشتیاری،کشتوکاڵ و تەندروستی لە سنورەکە ئەنجامدرا.

کامەران کەریم