رێگای گەرمیان دێلێژە سلێمانی قیرتاو دەکرێتە
(0) /
زایەڵە - رێگاوبانی گەرمیان بڵاویکردەوە:دەست بەکاربووین لە برگەی قیرتاوکردن له پرۆژەى (دروستکردنى ڕێگاى قیرى نێوان(دێلێژە –سەنگاو) (قیرتاوکردنى ڕێگاى دەربەند باسە–دەربەند سوتاو ژاڵەى دەربەند)بە درێژى (٥)کم: ئەم رێگایە رێگایەکى گرنگ وستراتیجیە کە دەبێتە هۆى بەستنەوەى ئیدارەى گـەرمیان بە تایبەت شاری کفری بە پارێزگاى سلیمانیەوە .
هەروەها رێگایەکى گەشت و گـوزارییە و ڕۆژانـە هـاتووچۆى زۆرى لەسەرە وە ئەم پرۆژەیە بەشێوەى ڕاستەوەخۆ لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرێت بە گوژمەى (٠٠٠ ٠٠٠ ١٠٠ ١)دینار(تەنها یەک ملیار و سەد ملیۆن دینار) وە لە ئێستادا کارکردن تیایدا بەردەوامە رێژەی کاری ئەنجامدراو 40٪.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: